قوباد تاڵەبانی: لیوا مەحمود جێگە متمانەی سەرۆك مام جەلالی رابەر و هێرۆخان بوو
وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی بۆ كۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری، فەرماندەی لیوای تایبەتی سكرتاریەتی مام جەلال دەردەبڕێت و دەڵێت "لیوا مەحمود جێگە متمانەی سەرۆك مام جەلالی رابەر و هێرۆخان بوو".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بۆ هەواڵی كۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری، فەرماندەی لیوای تایبەتی سكرتاریەت رایگەیاندووە، كۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری، خەمبار و نیگەرانی كردن و دەڵێت "كۆچكردوومان لیوا مەحمود نمونەی فەرماندەی دڵسۆز و كارامە و جێگە متمانەی سەرۆك مام جەلالی رابەر و هێرۆخان بوو، لەبەجێهێنانی ئەركەكانیدا ورد و پیشەیی بوو".
ئێوارەی ئەمڕۆ لیوا مەحمود بێسەری بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
PM:08:12:22/11/2020
ئهم بابهته 5356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت