له كهلار سێ برا خوشكێكی خۆیان ههڵواسی و خنكاندیان
وێستگه نیوزـ
رووداوهكه رۆژی ههینیی رابردوو لە گەڕەکی شارەوانیی دووی قەزای کەلار روویداوه و وتهبێژیی پۆلیسی گهرمیان ئاشكرایكرد كه "سێ برا خوشکەکەی خۆیان ههڵواسیوه و خنكاندویانه" و چوار کەسیش لە سەر رووداوەکە دەستگیرکراون.
موقەدەمی مافپەروەر علی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێک لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان چونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م.ا.م) لەدایکبووی ساڵی 1994 لە ماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوە و گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشدا، "بە ئامادەبوونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا."
عەلی جەمال قدوری راشیگهیاند كه دوای کەمتر لە دوو كاتژمێر توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە "سێ کەسیان برای کوژراوەکەن" دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
دەشڵێت، ئێستا تۆمهتبارهكان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 بەندکراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
PM:08:12:22/11/2020
ئهم بابهته 4180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت