نوێترین وێنەی فەرید ئەسەسەرد سەركردەی باڵای یەكێتی دوای باشبوونی تەندروستی بڵاوكرایەوە


وێستگە نیوز-

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی باری تەندروستی بەرەو باشبوون رۆیشتووە و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی وێنەیەكی سەردانی خۆی بۆ لای فەرید ئەسەسەرد بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیم كرد. خۆشحاڵ بوم بەوەی كە قۆناغی مەترسی نەخۆشی تێپەڕاندوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشبوون دەچێت".

لەماوەی رابردوودا فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی باری تەندروستی تێكچوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەك لەكوردستان، رەوانەی وڵاتی ئوردن كرا بۆ چارەسەر.


PM:07:49:22/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 10532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو