وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كەمكردنەوەی كرێی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بڕیاریدا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەكەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بەڕێژەی (١٠بۆ٢٠%).

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان كەمكرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەكردووە، هەرێمی كوردستان بە بارودۆخێكی تایبەت گوزەر دەكات بە شێوەیەك پێویستە هەموان ڕەچاوی بارو گوزەرانی دارایی خەڵكی بكەن و لە هەمانكاتیشدا بتوانن هەلی خوێندن بۆ هەموان دەستەبەر بكەن، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ ئەوەی رۆحیەتی كێبڕكێی زانستی لە دامەزراوە ئەكادیمیەكان بپارێزن و بە لەبەرچاوگرتنی باوردۆخی هاوڵاتیان بڕیاریاندا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئەویش بەپێی دواین ئەنجامەكانی ڕێزبەندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەنراوە بەم شێوەی خوارەوە:

- ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی B، بەڕێژەی (١٠%) كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە.

- ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی C، بەڕێژەی (١٥%) كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە.

- ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی D، بەڕێژەی (٢٠%) كرێی خوێندن كەمدەكرێتەوە.

- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەكان و كۆلێژە زانكۆییەكان بەڕێژەی (٢٠%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.


PM:06:00:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو