بەھۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا دوو گوند بێ کارەبا بوون


وێستگە نیوز ـ

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو گوندی سنوری قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دھۆکیان تۆپبارانکردووە و دوو گوند بێ کارەبا بوون.


دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا تایبەت بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "له‌ درەنگانێکی شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆبخانەکانی سوپای تورکیا ھەر دوو گوندی بانکی سەر و خۆروویان لە سنوری ناحیەی باتیفا تۆپبارانکراون".

وتیشی: "سوپای تورکیا 32 تۆپی بە ھەر دوو گوندەکە ناوە و بەوھۆیەوە کارەبای گشتی ھەر دوو گوندەکە پچڕاوە و زیانی مادیش بە دەرگا و پەنجەرەی ھاوڵاتیان گەیاندووە".

ئاماژە بەوەشکرد: "ئێستا تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا کار لە سەر دروستکردنی ئەو ھێڵەی كاره‌با دەکەن کە شەوی رابردوو بەھۆی تۆپبارانەكه‌وە پچرابوو".


PM:02:58:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت