به‌غدا له‌م مانگه‌دا مووچه‌یه‌كی تر دابه‌ش ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا دیار نییه كه‌ی به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا به‌غدا مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌رانیش دابه‌ش ده‌كات.
حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌غدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی كۆتایی پێهێناوه و له‌م چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی مانگی 11 دابه‌ش ده‌كات.
له باره‌ی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمه‌وه كه پێشتر كازمی به‌ڵێنی ناردنی دابوو، حه‌سه‌ن ئاڵی وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی من به‌غدا ئه‌و 320 ملیار دیناره بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام هێشتا واده‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی زیاد كرد، كه پێده‌چێت هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵدا ته‌نها بتوانێت یه‌ك مووچه‌ی تر دابه‌ش بكات، چونكه ئاماژه‌كان وای ده‌رده‌خه‌ن، پێش ناچێت كازمی بتوانێت له 320 ملیار دینار زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
له باره‌ی پرسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 و ره‌وانه كردنی بۆ په‌رله‌مان، ئاڵی وتی: "پڕۆژه‌كه له حكومه‌ته‌وه ئاماده‌یه ره‌نگه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وادایه كه بودجه‌ی ساڵی داهاتووش كورتهێنانێكی زۆری هه‌یه، ده‌بێت بێته په‌رله‌مان تا بزانین خه‌رجی و داهاته‌كان چین و چۆن بتوانین خه‌رجی له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق، له 141 ترلیۆن دینار پێكهاتووه، به‌ڵام 38 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات حكومه‌تی عیراق جارێكی تر په‌نا بۆ بژارده‌ی قه‌رزكردن به‌رێت.
PM:02:38:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 11316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت