پسووڵهی خۆراك دهكرێته كارتی ئهلیكترۆنی
وێستگه نیوز ـ
بڕیارە فۆڕمی خۆراك بكرێتە سیستەمی ئەلیكترۆنی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانییش دەڵێ، سیستەمی ئەلیكترۆنی كۆتایی بە ھەموو رۆتیناتی پێشوو دێنێت و كارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەكرێت.
نەوزاد ئهدههم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بە وێستگه نیوزی راگهیاند: لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە بڕیار دراوە فۆڕمی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی و پێش ھاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست بە پڕۆسەكە كراوە، سەرەتا وەك تێست لە پارێزگای دھۆك لە ھەرێمی كوردستان و پارێزگایەك لە باشوور لە رێگەی پەنجەمۆرەوە دەست بە پڕۆسەكە كراوە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی نەیانتوانی سەركەون، پڕۆسەكە راگیرا و دواتر گۆڕانكاریی بەسەردا ھات كە لە رێگەی وەرگرتنی نموونەی چاو، فۆڕمی خۆراك دروست بكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی وتیشی: "لە ئێستادا پڕۆسەكە راگیراوە بە ھۆی ئەو قەیرانەی لە عیراق ھەیە و ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام بڕیارەكە دەرچووە و فۆڕمی خۆراك لە كاغەزەوە دەبێتە ئەلیكترۆنی".
به وتهی نهوزاد ئهدههم، بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك ھەنگاوێكی باشە، بهوپێیهی كۆتایی بە ھەموو ئەو كاغەز و ئەوراقانەی پێشتر دههێنێت و ھاووڵاتیان زۆر بە ئاسانی دەتوانن زیادكردنی ئەندامی خێزان یان كوژاندنەوەی، لە كاتێكی زۆر كەمدا ئەنجام بدەن و ئەو ھاتوچۆیەی پێشتری ناوێت.
PM:02:06:22/11/2020
ئهم بابهته 4792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت