پۆلیسی شه‌قڵاوه سێ تۆمه‌تباری به بڕێكی زۆر پاره‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیر كرد
سێ تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شه‌قڵاوه له راگه‌یه‌ندراوێكدا سێ تۆمه‌تباری به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی ده‌ستگیر كرد كه بڕی 10 ملیۆن و 39 هه‌زار دیناری ساخته‌یان پێ بوه‌و ویستوویانه له ساغی بكه‌نه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: سێ تۆمەتباره‌كه بە رەچەڵەک عەرەب بوون بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) بڕی 10 ملیۆن و 39 هەزار دیناری ساختەیان پێ بووه.
ئاشكراشیكردووه، تۆمەتبارانی ناوبراو، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە.
ئاماژه‌شیداوه به‌وه‌ی كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەته‌وه و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان راگیراون.
PM:01:12:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت