چالاکوانێکی عێراق لەهەوڵێکی کوشتن ڕزگاری دەبێت
بەئامانجگرتنی چالاکوانان لە عێراق زیادیکردوە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانیە لە باشوری عێراق ڕایگەیاند، بۆمبێكی چێندراو لەبەردەم ماڵی چالاکوانی مەدەنی عێراق عەممار خەزعەلی لە پارێزگای دیوانیە تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبكەوێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بەماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندوە، ئەو بۆمبە چێندراوەی تەقیوەتەوە زیانی ماددیی لێکەوتوەتەوە، هاوکات دوای تەقینەوەی بۆمبەكە لەبەردەم ماڵی چالاكوانەكە، ژمارەیەک چەکداری نەناسراویش تەقەیان کردووە و چالاکوانە لەهەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عەممار خەزعەلی چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی عێراقە و شەوی رابردوو لەهەردوو هێرشەکە ڕزگاری بووە.
عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن ژمارەیەک گروپ و هێزی چەکداری نەناسراو شەپۆلێکی تیرۆرکردنی بە خۆوە بینیوە بۆ ئامانجگرتنی چالاکوانان، کە زۆربەی ئەو گەنجانەن کە پشتگیری لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن.
مانگی تشرینی دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانی ساڵی رابردوو کرایەوە بەناوی بزووتنەوەی ناڕەزایی ناسراو بە " شۆڕشی تشرین " كەتێیدا 600 خۆپیشاندەر کوژران و 30 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوەش بوەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.
PM:12:20:22/11/2020
ئهم بابهته 1332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت