هیوا حه‌میده فه‌ندی: دوو مووچه‌و سێ مووچه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیاو زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنی دوو مووچه‌و سێ مووچه و به ئه‌لیكترۆنی كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه کە فەرمانبەر هەژماری بانکی بۆ دروست دەکرێت.
هیوا حه‌میده‌فه‌ندی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیاو زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری له ئێستادا كه‌وتووه‌ته كار، كاركردن له لیستی مووچه‌خۆران ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ی شه‌ش مانگی بۆ دیاریكراوه كه قۆناغی دووه‌می ته‌واو ببێت به‌ڵام به‌ر له‌و واده‌یه‌ش كاره‌كان كۆتاییان دێت.
وتیشی:"قۆناغی دووه‌می بایۆمه‌تری له چه‌ند بابه‌تێك پێكهاتووه، له‌وانه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی دوو مووچه‌و سێ مووچه و رێكخستنه‌وه‌یان به‌پێی یاسای چاكسازی، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی مووچه‌خۆری بندیوار به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان".
له ماوه‌ی رابردوودا پڕۆژه‌ی بایۆمه‌تری راگرتنی مووچه‌ی زیاتر له 16 هه‌زار كه‌سی راگه‌یاند، كه زیاد له مووچه‌یه‌كیان به نایاسایی وه‌رده‌گرت، هیوا حه‌میده فه‌ندی وتی: " ماوه‌ی 30 رۆژ دیاریكرابوو بۆ ئه‌وانه‌ی تانه له بڕیاره‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌شی تانه‌ی نه‌دا مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، بابه‌تێكی تر به ئه‌لیكترۆنی كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی باشی بۆ نراوه و كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كرێت کە هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دروست دەکرێت.
PM:12:17:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 6328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت