بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی مانگرتن لەکارەکانیان رادەگەیەنن

‌ دادگای سلێمانی

وێستگەنیوز-

بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچە و دۆخی خراپی گوزەرانی فەرامانبەران، مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و خراپی دۆخی گوزەرانیان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر داوای بەرپرسانی کارگێڕی و دوای گەیاندنی ناڕەزاییەکان، لە ئێستادا گردبوونەوەکە کۆتایی هاتوە.





AM:11:34:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو