عهلی حهمه ساڵح: بههۆی قاچاخچێتییهوه ئاژهڵداری بهرهو لهناوچوون دهچێت
عەلی حەمە ساڵح
وێستگه نیوز ـ
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەھۆی قاچاخچێتی بەرپرسانەوە کشتوكاڵ و ئاژەڵداری لە کوردستان بەرەو لە ناوچوون دەچێت، لە تورکیا و ئێران و سوریاوە ئاژەڵ بە قاچاخ دەهێنرێتە هەرێم.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، "ھەرکەس بچێتە مەیدانی ئاژەڵان دەبینێت چۆن بەھۆی مانگاو مەڕو بزنی قاچاخەوە، ھەرچی ئاژەڵدارە تووشی زیانبوە، جگە لەو رێگا پێدانەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەیکات، ئاژەڵێکی زۆر بەشێوەی قاچاخ لە لایەن بەرپرسانەوە لە ئێران و تورکیاو سوریاوە دەھێندرێتە هەرێمی کوردستانەوە".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "ھێنانی ئاژەڵی قاچاخ وایکردوە، ئەوانەی چەندین ساڵە سەرقاڵی ئاژەڵدارین تووشی زیانێکی گەورەبن و بیر لە وازھێنان بکەنەوە".
هۆشداریدەدات لەوەی، "ئەم قاچاخیە تەنیا مەترسی ئابووری و زیانی ئاژەڵدارەکانی نیە، بەڵکو مەترسی تەندروستیشی ھەیە".
"مانگاو بزن و مەڕی سوری، لای مەرزی وەلیدەوە بۆ سحێلا دەھێندرێت، گەورە بە 100 ھەزارو بچوک بە 35 ھەزار، ئاژەڵی تورکی لە ناوچەی خوێرێزکای سەربە شیروان مەزنی قەزای مێرگە سورەوە داخڵدەکرێت، پێشتر بازرگانی جگەرەو سوتەمەنیش لێرەوە دەکرا، جگەلەوەی بۆ ئاژەڵی گەورە 100 ھەزارو بۆ بچوک 35ھەزار وەردەگیرێت، بەناوی کێشانیش 150 ھەزار بۆ ھەرتەنێک وەردەگیرێت، دوو شەویش لە خاندا دەیانھێڵنەوەو بۆ ھەر شەوێک 17 ھەزار وردەگیرێت"، عەلی حەمە ساڵح وای وتووه.
دەشڵێت: "لە بەدواداچوونی ئەم دۆسیەدا، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، ئەمە لە دەرەوەی رێگا پێدان و چاودێری ئەوانەو زایانی گەورەی داوە، ھەموو ھەوڵێکدەدەین بۆ کۆتایی بەم قاچاخیە".
AM:11:24:22/11/2020
ئهم بابهته 4088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت