هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دوای داخرانی بۆ ماوەی 18 رۆژ بەمەبەستی چاکردنەوەی لەسبەی دووشەممەوە رێگای بەحرکە بۆ هاتووچۆ کردن دەکرێتەوە و هاوڵاتیان بۆ سەردانیکردنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەتوانن ئەو رێگایە بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، سەرجەم هاولاتیان و شوفێران و سەردانیکەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەنەوە کەوا لەرۆژی دووشەممە 2020/11/23 رێگای بەحرکە بۆ هاتووچۆکردن دەکرێتەوە.

ئەوەش هاتوە، بۆیە پێویست ناکات بۆهاتن بۆ هاتووچۆی هەولێر و شارەکانی نیشتەجێبونی گەنجان، کۆریەکان  و مامۆستایان بچنەوە رێگای شەقڵاوە.

4ـی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی تەواوکردنی شەقامی بەحرکە  و هەروەها بەستنەوەی بەشەقامی 150مەترییەوە، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە کە لە رۆژی هەینییەوە رێگای هەولێر- بەحرکە بۆ بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ دادەخرێت.


AM:11:17:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو