بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

‌ عەزیز ڕوونەما

وێستگەنیوز-

شەوی رابردو عەزیز ڕوونەما تەمەن 42 ساڵ کە پیشەی شوان بووە لەگوندی پولێ سەر بە شاری شنۆ بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە سەختی بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، شەوی رابردو بە هۆی تەقنیەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیز ڕوونەما تەمەن 42 ساڵ بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەستداوە، هەروەها لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەش بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە.

ئەوەش هاتوە، عەزیز ڕوونەما خەڵکی گوندی پولێ سەر بە شاری شنۆ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی هەواری ئێسک" چووەتە سەر مین.

ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردەشت چووە سەر مین و بە سەختی بریندار بوو کە دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە به هۆی سەختی بریندارەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی مانگێکدا لانی کەم 5 هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەستداوە.


AM:09:01:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت