لە کەرکوک گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت
کەرکوک
وێستگەنیوز-
بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر زیادکردنی رێکارەکان و زیادکردنی باج لەسەر کارکردنیان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسنوری پارێزگای کەرکوک خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
پەیامنێری وێستگەنیوزی لە کەرکوک رایگەیاند، کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەنزیک بازگەی شوان لەسەر رێگەی کەرکوک-هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، خۆپیشاندانەکەش بەمەبەستی زیادکردنی رێکارەکانە بەرامبەر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەناویاندا زیادکردنی باج بۆ هاتنە ناو کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئیستادا هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە کەرەستەکانی بیناسازی دەگوازنەوە، کاتێک دێتەناو شاری کەرکوک بڕی 10 هەزار دیناری وەک باج لێوەدەگیرێت، بۆیە شۆفێران داوا لە ئیدارەی کەرکوک دەکەن ئەو رێکارانە هەڵبوەشێنرێتەوە کە بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان دروستکردوە.
AM:08:47:22/11/2020
ئهم بابهته 1856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت