لە رووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر رێگەی کەلار - باوەنور روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەی دیکەش بەسەختی برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، ئەمشەو لە ڕێگای نیوان (کەلار - باوەنور ) لە نزیک گوندی (سەید مەحمود) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی  مارسیدس بارهەڵگڕ ڕویدا لە ئەنجامی ڕوداوەکە شۆفێری یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا.

ئەوەش هاتووە، شۆفێرەکەی دیکە  بریندار بووە و بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرلار کراوە، دواتر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کرا ، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.


PM:11:57:21/11/2020












ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو