لەپارێزگای سەڵاحەدین هێرشکرایەسەر هێزەکانی عێراق


وێستگەنیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دوای ئەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا لە قەزای بێجی سەر بە پاریزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و روبەڕوی هێرشێکی چەکداری بوونەتەوە، بەوهۆیەش سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

شانەی قەیرانەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێک لە قەزای بێجی سەر بە پاریزگای سەڵاحەدیندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوەنەتە شوێنی روداوەکە.

ئەوەش هاتوە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراو هێرشیانکراوەتەسەر و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بەپلەئ عەقید و دوو پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق کوژراون.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی نزیکەی دوو مانگە دۆخی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین ناجێگربووە و لەو ماوەیەدا سێ رووداوی کوشتنی بەکۆمەڵ روویانداوە کە کاردانەوەی فراوانی لەسەر ئاستی عێراق لێکەوتوەتەوە، بەرپرسانیش هۆکاری روداوەکان بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە.


PM:10:40:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو