رۆژئاوای کوردستان قەدەغەی سەرانسەری راگەیاند

‌ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرزدەبێتەوە

وێستگەنیوز-

شانەی قەیرانەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بڕیاردراوە لە رۆژی 25ـی ئەم مانگەوە تاوەکو 5ـی کانونی یەکەم قەدەغەی سەرانسەری لەناوچەکانی حەسەکە، قامشلۆ، تەبقە و پارێزگای رەققە جێبەجێبکرێت.

شانەی قەیرانەکان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەتوە باس لەوەکراوە، ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریدا بە سەپاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ  لەناوچەکانی حەسەکە، قامشلۆ، تەبقە و پارێزگای رەققە بۆ ماوەی 10 رۆژ کە لە  25ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

لەبڕیارەکەدا هاتوە، لەو ماوەیەدا خوێندنگاکان، زانکۆکان، هاتن و چوونی هاوڵاتیان جگە لە جوڵەی بازرگانی و دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان رادەگیرێت و گرنگی زیاتر بە هۆشیار هاوڵاتیان بەرامبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت، بڕیارەکەش نەخۆشخانە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا 6 هەزار و 591 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 957 کەسیش چاکبونەتەوە و 178 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:09:37:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت