گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا رۆڵی حکومەت و چاکسازی تاوتوێ دەکات

‌کۆبوونەوەی رێکخەرى گشتى، خانەى راپەڕاندن و تیمى گۆڕان لە حکومەت

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا و بەبەشداری رێکخەرى گشتى، خانەى راپەڕاندن و تیمى گۆڕان لە حکومەت لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە لە سلێمانی کۆبووەوە و رۆڵی حکومەت و پرسی چاکسازی تاوتوێ تاوتوێکردوە، جەختیشی لە کاراکردنەوەی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی لەبارەی کابینەی حکومەت کردوەتەوە.

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت کراوە و بارى سەرنجى خەڵک و هەڵسوڕاوەکانیان لە چوارچێوەى راپۆرتێکدا داوەتە تیمى حکومەت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێکى کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە کاروبارەکانى حکومەت بەتایبەت بابەتى چاکسازى و پێکهێنانى ئەنجومەنى باڵاى چاکسازى و ئەو پلان و بەرنامانەى بەپێى رێککەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆ لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەریان رێککەوتون بۆئەوەى "کارا بکرێن بە ئامانجى جێبەجێکردنیان".

شەماڵ عەبدولوەفا ئەوەشی خستوەتەڕو، بڕیارە لە داهاتودا کۆبونەوەیەکى فراوانتر بکەن کە هەمو تیمى حکومەت بە راویژکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەشداربن، بەهەمان شێوە کۆبونەوەیەکى دیکەى تیمى حکومەتى خۆجێیش لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى و قائیمقام و بەڕیوەبەرى ناحییەکان ئەنجام دەدەن.


PM:09:03:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت