ئەو كچەی لەدهۆك هەوڵدرا دەستدرێژی سێكسی بكرێتەسەری دەیەوێت لەزیندان ئەم كارە بكات

‌سۆلینا ئێڤێ

وێستگە نیوز-
سۆلینا ئێڤێ، كچە هونەرمەند و چالاكوانی مەدەنی شاری دهۆك كە بەوتەی خۆی لەڕێكخراوێكی ژنان هەوڵدرابوو دەستدرێژی سێكسی بكرێتەسەر و پاشان لەلایەن دادگاوە سزا دراوە دەڵێت، كە چووە زیندان پەرەگرافێك دەنووسێت.

سۆلینا ئێڤێ، كچە هونەرمەند و چالاكوانی مەدەنی شاری دهۆك لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "ئەو ڕۆژە كە دەڕۆم بۆ زیندان، چەند پەرتوكێكی مێژوویی كوردی لەگەڵ خۆم دەبەم، بەدەستی خۆم لەناو لاپەرەكانی دەنووسم: (كچێكی كورد لەسەر پاراستنی شەرەفی خۆی زیندانی كراوە)".

پێشتر سولینا ئێڤێ، كچە هونەرمەند و چالاكوانی شاری دهۆك بەوێستگە نیوزی راگەیاندبوو، كاتێك لە خوێندن تەواو بووە لە ساڵی 2018 بە دوای كارێكدا گەڕاوە، دەستبەجێ سیڤی خۆی پێشكەشی رێكخراوێكی ژنان لەشاری دهۆك كردووە، بەڵام "بەداخەوە لەو رێكخراوەی ژنان كەسێك هەوڵیدا دەستدرێژی سێكسی بكاتەسەرم".

ئێڤێ ئاماژەی بەشكردبوو "توانیم بەرگری لە خۆم بكەم و خۆم لە دەستیان ئازاد بكەم و بۆ ماوەی 15 رۆژ ئەو كەسە لە نەخۆشخانە خەوێنرا و دوای ساڵێك هەردوكمان سكاڵامان تۆماركرد و سەرەڕای هەوڵدان بۆ دەستدرێژیكردنە سەرم، دوای ساڵێكی دیكە شەش مانگ بڕیاری زیندانیكردنیشم بۆ دەرچووە، لەبەرئەوەی ئەو كەسە، كەسێكی دەستڕۆیشتووی شاری دهۆكە".



PM:05:50:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 14372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو