ئێران دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندەوە


وێستگە نیوز-

لەكۆماری ئیسلامی ئێران ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا، حكومەتیش بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراوە و ٤٣١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە ٨٤١ هەزار و ٣٠٨ توشبوو، ٤٤ هەزار و ٣٢٧ كەسیش گیانیان لەدەستداوە، تائێستاش ٥٩٦ هەزار و ١٣٦ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە، ٥ هەزار و ٧٧٨ تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە.

لەلایەكی ترەوە بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ ٣ ناوچەی جیاواز و بەپێی رێژەی توشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لە ناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە، كاروبارەكانیش دابەشكراون بەسەر چوار خشتەدا و لە شارە سوورەكاندا تەنها كاروباری خشتەی یەك كە بە كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.


PM:05:16:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو