عەدنان عوسمان: ئەگەر كۆبوونەوەی سێقۆڵی ئەنجامبدرێت دەبێت سێ‌ لیژنە دروست بكرێت


وێستگە نیوز-
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەگەر كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت دەبێت سێ‌ لیژنەی ئامادەكای دروست بكرێت.

عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتیماتی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یەكێتی، گۆڕان ئەگەر بكرێ، دەبێت سێ لیژنەی ئامادەكاری دروست بكرێت".

 بەبڕوای عەدنان عوسمان، بەدروستكردنی ئەو سێ‌ لیژنەیەی باسی دەكات پێش دانیشتنی گۆڕان و یەكێتی و پارتی كۆبونەوەكە سەركەوتو وە بەرهەمدار ئەبێت.

ئەو لیژنانەی گۆڕان داوای دەكات دروستبكرێن هەریەك لە لیژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لیژنەی حوكمڕانی و كارنامەی حكومەت، لیژنەی لامەركەزی و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانە.


PM:03:10:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو