فه‌رمانگه‌ی ناوبراو رایگەیاندوە كه تیمی نوسینگهگهیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند "خیتاب زه‌مانێك"ی تایبه‌ت به كاروباری بانكیدا گرتووه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 40 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
ئاشكراشیكردوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پڕۆژه‌ی فڕگه‌ی فڕۆكه و قۆناغی دووه‌می هۆڵی گه‌شتیاران و تاوه‌ری چاودێری ته‌رخانكراوه كه بڕیاربوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بیانییه‌وه جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه ئه‌و پرۆژانه وه‌ستاون و به‌سه‌ر یه‌كتردا كه‌ڵه‌كه بوون.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عیراق پێی وایه كه ئه‌و خیتاب زه‌مانانه به پوچه‌ڵكراوه هه‌ژمار ده‌كرێن، چونكه ماوه‌ی یاساییان به‌سه‌رچوه و فه‌رمانی ئیداریش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان ده‌ركراوه، بۆیه ئێستا پێویسته فڕۆكه‌خانه‌كه ئه‌و 40 ملیۆن دۆلاره بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.