ده‌یان زیندانی له گرتوخانه‌یه‌كی لوبنان هه‌ڵاتن
وێستگه نیوزـ
له گرتوخانه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی لوبنان 69 زیندانی هه‌ڵاتن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان دا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لوبنان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی تشرینی دووه‌می 2020، 69 زیندانی له گرتوخانه‌یه‌كی شاری به‌عبه‌دا له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان هه‌ڵاتوون و بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان، هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كاتی هه‌ڵاتنه‌كه‌دا چه‌ند زیندانییه‌كه ئه‌وه‌نده به په‌له له شه‌قامه‌كان په‌ڕیونه‌ته‌وه كه 5یان ئۆتۆمبیل لێی داون و گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنانیش شوێن زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كان كه‌وتون و تائێستاش 8 زیندانییان ده‌ستگیركردوه‌ته‌وه.
PM:12:02:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت