بیاننامه‌یه‌كی مه‌ترسیدار: جیهان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و سێ به‌شی دانیشتوانه‌كه‌ی له مه‌ترسیدان
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان هۆشداریی دا له به‌رگریی له‌شی مرۆڤ به‌رامبه‌ر دژه‌ته‌نه زیندووه‌كان و رایگه‌یاند كه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دژه‌ته‌نه له كۆرۆنا كه‌متر نییه.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند كه كێشه‌ی دژه‌ته‌نه‌كان یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌رده‌می ئێستا و رونیكرده‌وه كه به‌كتریا و كه‌ڕووه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ده‌رمان و به‌وه‌ش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان سه‌خت ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌ر كات به‌كتریاكان له‌دژی جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، ئه‌وا ده‌بنه‌هۆی دروستبوونی چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی و ئه‌وكاته‌ش مه‌ترسییه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن و ده‌بنه‌هۆی مردن.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان زیاتر روونیكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت مه‌ترسییه‌كان وه‌ك ئه‌وه نییه ببنه په‌تایه‌كی وه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنان به‌ڵام خراپ به‌كارهێنانی دژه‌ته‌نه‌كان له هه‌مان ئاستی مه‌ترسیی كۆرۆنادان بۆسه‌ر ژیانی مرۆڤ و ره‌نگه سێ له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی جیهان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
AM:11:56:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 8340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت