عیراق سێیه‌م وڵاتی جیهانه‌ له‌ هاورده‌كردنی لاله‌نگیی توركیدا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی توركیا بۆ میوه‌ ترشه‌كان رایگه‌یاند كه‌ عیراق یه‌كێك له‌و پێنج وڵاته‌ی جیهان كه‌ زۆرترین لاله‌نگیی توركی هاورده‌ ده‌كات و له‌ناو ئه‌و پێنج وڵاته‌دا، عیراق سێیه‌مینه‌.

كه‌مال قاجمار، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌نارده‌كردنی میوه‌ی له‌لاه‌نگی به‌ڕێژه‌ی 47% بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیادیكردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی نێوان سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو.

ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ تائێستا به‌ به‌های 147 ملیۆن دۆلار توركیا 337 هه‌زار تۆن لاله‌نگیی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌.

به‌ته‌ی كه‌مال قاجمار روسیا له‌ پله‌ی یه‌كه‌می هاورده‌كارانی لاله‌نگیی توركی دێت، پاشان ئۆكرانیا و عیراق له‌ پله‌ی سێیه‌م و پۆڵۆنیا و سربیاش له‌پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌مدا.


AM:11:43:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو