"فرسەت سۆفی قهرزار بوو"
فرسەت سۆفی
وێستگه نیوز ـ
وتهبێژی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، فرسهت سۆفی به قهرزاری كۆچی دوایی كرد، ئهمهش دوای ئهوهی ئۆتۆمبێلهكهشی بۆ كڕینی خانووهكهی فرۆشت و هێشتا پارهكهی به تهواوی نهدابوو.
نادر رۆستی، وتهبێژی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێم رایگهیاندووه: "ئەو خانووەی ماڵی فرسهت سۆفی، پارێزگاری هەولێری تێدایە، بەر لە ساڵ و نیوێک د. فرسەت کڕیویەتی، بەڵام پارەی تەواوی نەبوو بیدات بە خاوەنەکەی، هەرچەند ئۆتۆمبێلهکەشی فرۆشت بۆ قەرزی خانوو، بەڵام نەیتوانی تەواوی قەرزەکەی بداتەوە، بۆیە بەشێک وەک قەرز لەسەری ماوەتەوە و ئێستاش قەرزەکەی نەداوەتەوە. لە کاتێکدا زیاتر لە ساڵێکە پارێزگاری هەولێرە و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێک هەبوو و یارمەتی هەزاران هەژاری داوە و یارمەتی خۆی نەداوە و بە قەرزاری کۆچی دوای کرد".
رۆستی ئاماژهی بهوهشداوه: فرسهت سۆفی، جگە لە پۆستی پارێزگار چەندان پۆستی دیکەی گرنگی هەبووه، کە دەیتوانی ژیانی تایبەتی خۆی وەک هەموو بەرپرسێک خۆش گوزەران بکات و چەندان خانوو و ئۆتۆمبێلی هەبێت، بەڵام خاوەنی یەک ئۆتۆمبێلی تایبهتیش نییە کە کوڕەکەی هاتوچۆی قوتابخانەی پێ بکات.
وتهبێژهكهی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێم، ئهوهشی وتووه، دکتۆر فرسەت هەموو هەژارێکی لە خەیاڵ و بیر بوو، تەنیا خۆی لە بیر نەبوو، بەسەربەرزی ژیا و بەسەربەرزی مرد، هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد، بەڵام دڵی هەزاران هەژاری لەگەڵ خۆی برد، خاوەنی خانوویهکی تەواو نەبوو، بەڵام بەرزترین و گەورەترین قەڵای لە مێژووی خۆی بۆ دەسەڵات و بۆ هەژاران دروست کرد. دکتۆر فرسەت قوتابخانەیەک بوو بۆ دەسەڵاتێکی پاک و پڕ لە دادوەری، هیوایەتی بوو ببێت بە وەزیری داد، بەڵام مەرگ مەودای نەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 20ی مانگی 10ی ئەمساڵدا، نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر توشی کۆرۆنا بووە، هاوکات، رۆژی 3ی ئەم مانگە بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی تورکیا کرا.
دوای مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێری پزیشکیدا، رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووهم، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد و چەند بەرپرسێکی حکومی حزبی سەرەخۆشی خۆیان بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی بڵاوکردەوە.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی:
- لە 21-5-1978 لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمان لەدایکبووە.
- دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو.
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە.
- ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.
- سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
AM:10:57:21/11/2020
ئهم بابهته 33164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت