خامنه‌ئی ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی روحانی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی كرد كه سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ل بۆ ئێران ده‌زانێت.
ئه‌حمه‌د عیلم هودا، نوێنه‌ری رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له شاری مه‌شهه‌د ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد وتی "ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنی بایدن به هه‌لێك بۆ ئێران ده‌زانن ئه‌گه‌ر نه‌فام نه‌بن، ئه‌وا ناپاكن، چونكه نابێت له هیچ بارودۆخێكدا ئه‌مریكا به هه‌ل بزانرێت.
وتیشی "ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا هه‌لێكی بۆ ئێران هێناوه‌ته پێشه‌وه، ده‌بێت بزانن ئه‌وه‌ی كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت زۆر خراپتر ده‌كات له‌وه‌ی كه ئێستا ئێران تیایدا ده‌ژی."
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندبوو كه ده‌بێت هه‌لی دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌ست نه‌درێت".
PM:11:56:20/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت