ڤاكسینه هاوبه‌شه‌كه‌ی فایزه‌ر و بایۆنتیك پێی نایه قۆناغی یه‌كلاكردنه‌وه
وێستگه نیوزـ
دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤاكسینه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتیك، پێی نایه قۆناغی یه‌كلاكردنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه: هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر-ی ئه‌مریكی و بایۆنتیك-ی ئه‌ڵمانی كه ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان به‌رهه‌مهێناوه، داوایان له ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا كردوه مۆڵه‌تیان پێ بدات ده‌ست بكه‌ن به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌كه.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندوه كه داواكردن له ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا بۆ به‌رهه‌مهێنان، واته ڤاكسینه‌كه چووه‌ته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه لە تاقیكردنه‌وه‌كاندا کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر توشبوەکان هەبووە.
توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 57 ملیۆن و 662 هه‌زار و 241 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 39 ملیۆن و 978 هه‌زار و 863 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و یه‌ك ملیۆن و 372 هه‌زار و 661 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:10:07:20/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت