بارزانی مەرگی کەسایەتییەکی بنەماڵەکەی ڕاگەیاند
بارزانی و شێخ مەحمود بارزانی
وێستگه نیوزـ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئامۆزایه‌كی به نه‌خۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردوه.
له په‌یامێكی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكردوه‌ته‌وه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه كه شێح مه‌حمود شێخ عه‌بدوڵا بارزانی، كه ده‌كاته ئامۆزای خۆی، دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كردوه.
ده‌قی قه‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە هەموو خەڵكی كوردستان و گشت خزم و كەسوكارمان ڕادەگەیێنین كە ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانیی ئامۆزامان و كەسایەتیی دەڤەری بارزان، بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە.
هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
20ـی تشرینی دووەمی 2020
PM:08:24:20/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 27800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت