ته‌ندروستیی عیراق: 49 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 49 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 543 توشبوی نوێش تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، دوو هه‌زار و 543 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 531 هه‌زار و 769 توشبوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 49 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 11 هه‌زار و 883 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زارو 904 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 460 هه‌زار و 394 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
PM:04:49:20/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2952
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت