بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 250 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا گیانیان له ده‌ستداوه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرنا له ئه‌مریكا گه‌یشته 250 هه‌زار حاڵه‌ت، لەگەڵ ئەوەی دووبارە ژمارەی حاڵەتەکان بەرز دەبێتەوە، لە سەرانسەری ئەو وڵاتە.
بەپێی ئامارەكانی زانکۆی جۆنهۆپکینس، ئێستا ئەو وڵاتە 250 هەزار و 229 حاڵەتی مردنی هەیە و نزیکەی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار حاڵەتی تووشبوونی هەیە.
ئەمریکا زیاتر لە هەموو وڵاتەکانی جیهان مردن و تووشبوونی به كۆرۆنا هەیە، حاڵەتەکان لە سەرتاسەری ئەمریکا دووبارە بەرزدەبنەوە.
PM:02:09:19/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت