ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا: ڤاكسینه‌كه‌ی فایزه‌ر ئاسوده‌یی پێ به‌خشیم
وێستگه نیوزـ
براید هۆیلمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكایه و ڤاكسنی فایزه‌ری به‌كارهێناوه، ئه‌و ده‌ڵێت ڤاكسینه‌كه شایه‌نی به‌كارهێنانه و ئارامی و ئاسوده‌یی پێ به‌خشیم.
هۆیلمان دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه دڵنیاییه له‌وه‌داوه كه ڤاكسینه‌كه هۆكار ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه‌دا سه‌ربكه‌وێت، باسی له كاریگه‌ره لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی هه‌یه، به‌ڵام شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌كاربهێنرێت وتی "ئاسوده‌یی پێ به‌خشیم".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران وتی ڤاكسینه‌كه كاریگه‌رییه‌كی سووك و لاوازی هه‌یه و هه‌ر زوو كاریگه‌رییه‌كان نامێنێت و وتی "ڤاكسینه‌كه توشی له‌رز و تا و هه‌ندێك ئازارت ده‌كات، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌و كاریگه‌رییانه نامێنێت و شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌كاربهێنرێت، چونكه دواتر ئاسوده‌ییت پێ ده‌به‌خشێت".
براید هۆیلمان یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریكردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكیی له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه و خه‌ڵكیشی هانداوه بۆئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه به‌كاربهێنن چونكه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی بۆ چاكبونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
له جیهاندا 56 ملیۆن و 344 هه‌زار و 536 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش یه‌ك ملیۆن و 351 هه‌زار و 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 39 ملیۆن و 214 هه‌زار و 367 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:10:48:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت