له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا زۆرترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
له فه‌ره‌نسا 425 كه‌س و له به‌ریتانیانش 529 به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه‌یه كه له‌و دوو وڵاته تۆمار كرابێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستیی فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 28 هه‌زار و 383 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و 425 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له به‌ریتانیا بۆ هه‌مان ماوه زیاتر بووه و 529 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 19 هه‌زار و 609 توشبوی نوێش تۆمار كراون.
تائێستا له فه‌ره‌نسا دوو ملیۆن و 87 هه‌زار و 466 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 46 هه‌زار و 351یش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له به‌ریتانیاش ژماره‌ی توشبوان بۆ یه‌ك ملیۆن و 433 هه‌زار و 991 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 53 هه‌زار و 368 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه مردوون.
PM:10:22:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت