به‌ڤیدیۆ..تیمێکی ساخته‌ی پشكنینی كۆرۆنا دزی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته دزیكردن، به‌رده‌وام به‌دوای فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌مجاره‌ش دزه‌كان كۆرۆنایان كردوه‌ته بیانوو بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان.
له شاری ئیربد-ی ئوردن چه‌ند كه‌سێك جلوبه‌رگی تایبه‌ت به خۆپاراستن له كۆرۆنایان له‌به‌ر كردوه‌و وایان پیشانداوه كه تیمی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكراش له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان به تاڵانكردنی ئۆتۆمبیلێك كردوه.
كاری دزه‌كان له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و دوای دزینی ئۆتۆمبیلێك به‌ره‌و دانه‌یه‌كی دیكه رۆیشتون و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌ویشیان دزیووه.
دزه‌كان هه‌لی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له شاری ئیربد قۆستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان به‌تایبه‌ت له شه‌ودا كه هاوڵاتیان پابه‌ندبون به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و له ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه.
PM:09:35:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت