ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سه‌ربه ئێران‌دا سه‌پاند و یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه سه‌ربه رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه سزا نوێیه‌كان دامه‌زراوه‌ی "موسته‌زعیفانی شۆڕشی ئیسلامی"ی گرتوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای ئێران و مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئاسایش و هه‌واڵگریی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
سه‌رباری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی سه‌ربه خامنه‌ئی، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی تری ئێرانی سزا داوه كه په‌یوه‌ندییان به كه‌رتی كاز و نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی ئێرانه‌وه هه‌یه.
لەلایەکی دیکەوە مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی ئه‌وپه‌ڕی فشارخستنه‌سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، وتیشی كه نابێت واشنتن خۆی بكات به قوربانیی مه‌رامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و ناشبێت واز له نجیره سزادانی ئێران بهێنێت.
PM:08:33:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت