سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كرد
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عیراق له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیان له ریشەکێشکردنی تیرۆر و راوە دوونانی پاشماوەکانی داعش كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سەقامگیری ھەندێک ناوچە بشێوێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووه‌می 2020، به‌هه‌رم ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، لە کۆشکی سەلام له بەغدا پێشوازیکرد لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی درێژەدان بە هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر و راوە دوونانی پاشماوەکانی داعش که ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سەقامگیری ھەندێک ناوچە بشێوێنن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس لە پتەوکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان کرایه‌وه بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی هاوڵاتیان.
لای خۆشیه‌وه سەرۆک کۆمار، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە کاری لە پێشینە بریتیە لە بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی ئارامی بۆ ھاوڵاتیان و رێگریکردن لە به‌کارهێنانی چەک لە دەرەوەی یاسا و پێویستی پارێزگاریکردن لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی.
PM:03:09:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت