نوێترین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیها

‌‌لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بەرزترین رێژەی توشبوی تێداتۆمارکراوە

وێستگەنیوز-

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە زیاتر لە 55 ملیۆن و 943 هەزار کەس و ژمارەی ئەوانەش کەبەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە ملیۆنێک  و 343 هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تا کاتژمێر 9:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتە 55 ملیۆن و 943 هەزار و 622 کەس، لەو ژمارەیەش 38 ملیۆن و 963 هەزار و 786 توشبو چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 343 هەزار و 388 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا  11 ملیۆن و 695 هەزار و 711 توشی پەتاکە بون، لەفەرەنسا بەرزترین رێژەی توشبون بەکۆرۆنا لەسەر ئاستی ئەوروپای تێدا تۆمارکراوە و تا ئێستا دوو ملیۆن و  36 هەزار و 755 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بەرزترین رێژەی توشبوی تێداتۆمارکراوە و گەیشتوەتە 788 هەزار و 473 کەس.


AM:09:38:18/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت