ئاماری قوربانیانی هێرشەکەی شەوی رابردوی بەغدا بڵاوکرایەوە
دیمەنی هێرشەکەی ناوچەی سەوز
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی شەوی رابردو دەروازەکانی ناوچەی سەوز لەرێگەی 7 موشەکی کاتیۆشا بە ئامانج گیران، بەگوێرەی ئامارەکان لەو هێرشەدا منداڵێک کوژراوە و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.
شەوی رابردو سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند، كه 7 موشه‌ك له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كه باره‌گای ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی لێیه، كه‌وتوه‌ته خوارەوە و به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن كه دوای ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان، سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان.
AM:09:29:18/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت