ئیسرائیل باشوری دیمەش تۆپباران دەکات
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تۆپخانەکانی ئیسرائیل لەبەرزاییەکانی جۆلانەوە ناوچەکانی باشوری دیمەشقی پایتەختی سوریایان تۆپباران کرد و بەوهۆیەوە سێ سەربازی سوریا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:11 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تۆپخانەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی هێزەکانی حکومەتی سوریایان لە باشوری دیمەش بە ئامانج گرتوە و ژمارەیەک موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەکە کردوە.
ئەوەش هاتوە، بەهۆی تۆپبارانەکەش سێ سەربازی سوریا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون، هەروەها زیانێکی زۆری مادیش بە ناوچەکە کەوت.
لای خۆیەوە ئەفخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک پێگەی هێزەکانی فەیلەقی قودسی ئێران و سوپای سوریایان لە نزک بەرزاییەکانی جولان بە ئامانج گرتووە.
AM:08:59:18/11/2020
ئهم بابهته 2744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت