په‌رله‌مانتارێكی عیراق له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌غدا رزگاری بوو
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه زیاد جه‌نابی، په‌رله‌مانتاری عیراق له هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز رزگاری بووه.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه به‌هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، ئۆتۆمبیلی پاسه‌وانه‌كانی زیاد جه‌نابی، په‌رله‌مانتاری عیراق زیانی پێگه‌یشتوه و په‌رله‌مانتاره‌كه له مردن رزگاری بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی عیراق چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئاسه‌واره‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه زیانی مادیی به‌دواوه بووه و تائێستا باس له هیچ زیانێكی گیانی نه‌كراوه.
ئه‌مشه‌و پێنج موشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرا و سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكاش له باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا خرایه كار.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه پێنج موشه‌كه‌كه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا كه باره‌گای ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی لێیه، كه‌وتوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌شه‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن كه دوای ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان، سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان.
له‌دوای هێرشه موشه‌كییه‌كه، خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ده‌ڵێت كه ژماره‌ی موشه‌كان چوار موشه‌ك بوون و له گه‌ڕه‌كی ئه‌مین-ه‌وه له ناوچه‌ی به‌غدا جدیده‌وه ئاراسته كراوه.
PM:11:58:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 8012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت