وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڕیاری له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له عیراق دا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له عیراق و ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه به‌نیازن پێش كۆتایی هاتنی ولایه‌تی سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه‌یان، دوو هه‌زار سه‌رباز له ئه‌فغانستان و 500 سه‌ربازیش له عیراق بكشێننه‌وه.
به كشانه‌وه‌ی ئیه‌و سه‌ربازانه، ته‌نها دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له عیراق و ئه‌فغانستان ده‌مێننه‌وه كه له ئێستادا ژماره‌یان له عیراق سێ هه‌زار سه‌رباز و له ئه‌فغانستانیش چوار هه‌زار و 500 سه‌ربازه.
پێشتر چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا هۆشدارییان به دۆناڵد تره‌مپ دابوو له كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌كان له عیراق و ئه‌فغانستان و ئامۆژگاریی ئه‌وه‌یان كردبوو كه هێزه‌كان كه‌م بكاته‌وه نه‌ك به‌ته‌واوی چۆڵی بكات.
PM:11:11:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت