به‌هۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌كرێت
براد رافینسبێرگه‌ر
وێستگه نیوزـ
سكرتێری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌تی جۆرجیا ده‌ڵێت كه ئه‌ندامانی پارتی كۆماری كه پارته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه، خستویانه ژێر فشار و به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، براد رافینسبێرگه‌ر، سكرتێری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌تی جۆرجیا وتی "دوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان رامگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ولایه‌تی جۆرجیا پاك و بێگه‌رده و ساخته‌كاریی تێدا نه‌كراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێده‌كرێت".
رافینسبێرگه‌ر كه خۆشی له‌سه‌ر پارتی كۆمارییه و لایه‌نگری تره‌مپه، وتی كه به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری له هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه‌كه ئاگادار كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی كۆماریش فشاری زۆری لێده‌كه‌ن و چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و فشارانه ناگرێت، له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه فشاره‌كان له حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی.
ئه‌و فشارانه له‌سه‌ر رافینسبێرگه‌ر له‌كاتێكدایه كه ناوبراو به‌رگریی له پرۆسه‌ی دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ولایه‌ته‌كه‌ی كردوه و ده‌ڵێت پرۆسه‌كه پاك و بێگه‌رده، كۆمارییه‌كانیش ده‌ڵێن كه ئه‌و به‌رپرسه سه‌رپێچیی له حزبه‌كه‌ی خۆی كردووه.
PM:10:44:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 6108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت