په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی
په‌رله‌مانی توركیا
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان.
بۆ چاودێریكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ-ی كێشه‌له‌سه‌ر، په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوه‌ندی هاوبه‌شی توركیا و روسیا له ئازه‌ربایجان.
په‌رله‌مانی توركیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربای بۆ ئازه‌ربایجان پێشكه‌شی كردبوو.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كه‌ی توركیا له‌و ناوه‌نده هاوبه‌شه‌دا كار ده‌كه‌ن كه توركیا و روسیا بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌رباجیان دایانمه‌زراندووه.
له 9ی تشرینی دووه‌می 2020 ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ئلیهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان و نیكۆل باشیشان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رایگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ-ی كێشه‌له‌سه‌ر.
PM:09:39:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت