وه‌زیرێكی ئیسرائیلی بۆ ئێران: له‌م دوو مانگه بترسه كه تره‌مپ ماویه‌تی
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پێویسته ئێران نیگه‌ران بێت له‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن دۆناڵد تره‌مپ به‌نیازه گورزی گه‌وره له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی تاران بوه‌شێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه پێش كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی گورزێك له ئێران بوه‌شێنێت، یۆڤال شتاینتس، وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل به ئێزگه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: "باشتره ئێرانییه‌كان له‌ئێستاوه هه‌ست به ئاسوده‌یی نه‌كه‌ن".
وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كه ئێرانی ئاگادار كرده‌وه كه له ئاستی به‌رزدا یۆرانیۆم نه‌پیتێنن و له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم نزیك نه‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت روبه‌ڕوی هێزی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ش ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه كه رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت-ی ئیسرائیل رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكاره‌كانیدا وتوێژی له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزی كاریگه‌ر له دامه‌زراوه‌ی نه‌تنز-ی ئه‌تۆمی كردووه، به‌ڵام راوێژكاره‌كان تره‌مپیان له‌و بڕیاره پاشگه‌ز كردوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا عه‌لی ره‌بیعی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایانگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر هێرشێك بكات، ئه‌وا به توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
PM:08:33:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت