لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان عیراق: ده‌بێت هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مێزی گفتوگۆ


وێستگه‌ نیوزـ

لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ تا بزانرێت چه‌ند پاره‌یان له‌سه‌ره‌ و شایسته‌كانیان چه‌نده‌.

ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان داوای 900 ملیار دیناری كردووه‌ به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌كانی، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی عیراق و مێزی گفتوگۆ تا بزانرێت چه‌ند پاره‌یان له‌سه‌ره‌ و شایسته‌كانیان چه‌نده‌.

ناجی سه‌عیدی باسی له‌ "وه‌ره‌قه‌ی سپی" چاكسازیی ئابووریی حكومه‌تی عیراق كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و چاكسازییانه‌ تا یه‌ك بۆ سێ ساڵ كاری پێده‌كرێت و ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهاته‌كانی ناوخۆی عیراقه‌.

وتیشی: دوای 15 رۆژ له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزی تایبه‌ت به‌ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا، یاساكه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و خالد به‌تال، وه‌زیری پلاندانان، حكومه‌ت پابه‌ندبوونی خۆی ده‌ربڕیووه‌ به‌وه‌ی پێش كۆتایی ئه‌م مانگه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ره‌وانه‌ بكات، چونكه‌ یاسای قه‌رز ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كراوه‌.


PM:08:16:17/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 5232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت