عیراق گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می2020 رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌شته‌كان راگیران، بڕیاردراوه گه‌شته‌كانی بۆ ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی وڵاتی ئه‌وروپا له 15ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا ده‌ستپێبكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، كیفاح حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه له راگه‌یانراوێكدا وتی: "دوای كاراكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئاسمانی عیراقی، بڕیاردراوه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م، گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی (به‌رلین، دۆسلدۆرف، فرانكفۆرت، له‌نده‌ن، كۆپنهاكن) ده‌ستپێبكاته‌وه".
راشیگه‌یاند: فه‌رمانكراوه به‌سه‌رجه‌م نووسینگه سه‌ره‌كییه‌كان و بریكاره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێشوازی له هاوڵاتیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌كانیان.
وتووشیه‌تی: بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بۆ كۆمپانیاكان، بڕیاردراوه به‌كاراكردنه‌وه‌ی شێوازی پێشووی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌كان و پێشكه‌شكردنی ده‌رخسته و خزمه‌تگوزاری زیاتر.
PM:06:15:17/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت