پاپای ڤاتیکان لە قافدا گیراوه‌؟ یان هه‌ڵه‌ی‌ ته‌كنیكییه‌؟

‌ کچە مۆدێلەکە ناوی (ناتالیا گاریبۆتۆ)یە و وێنەکەی بە جلوبەرگی نیمچە ڕووتەوە گرتوە


وێستگە نیوز-

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە بەردەوامی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو تاڕادەیەک ئابڕوبەر لەسەر پاپای ڤاتیکان بڵاودەکەنەوە.

ئەو بەکارهێنەرانە ئاماژە بۆ یەکێک لە پۆستەکانی کچە مۆدێلێک دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە لەلایەن (پاپا فرانسیس)ی پاپای ڤاتیکانەوە لایک کراوە.

کچە مۆدێلەکە ناوی (ناتالیا گاریبۆتۆ)یە و وێنەکەی بە جلوبەرگی نیمچە ڕووتەوە گرتوە و پاپا فرانسیسی ٨٣ ساڵانیش پێدەچێت بەهۆی نەبوونی شارەزایی لە بەکارهێنانی ئینستاگرام وێنەکەی لایک کردبێت.

 پاش تێپەڕبوونی مانگێک لەم لایکەی پاپای ڤاتیکان، کچە مۆدێلەکە بە هەمان جلوبەرگەوە وێنەیەکی دیکەی گرتوە و لە هەمان تۆڕی کۆمەڵایەتی پۆستی کردووە بەڵام ئەمجارە ئاماژەی بە لایکەکەی پاپا فرانسیس داوە و نووسیویەتی 'لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پیرۆز کرام'، هەروەک وێنەی پۆستەکەی پێشووتری داناوە و بەڕوونی دەردەکەوێت کە ئەکاونتە فەرمییەکەی پاپا فرانسیس لایکی کردووە.

ئەم هەواڵە بۆتە مایەی گاڵتەجاڕی لەنێوان بەکارخێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لەلایەکی دیکەوە بوەتە مایەی نیگەرانی و بێ متمانەیی لەنێو دواکەوتووانی پاپا فرانسیسدا.


PM:02:31:17/11/2020






ئه‌م بابه‌ته 18096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت