گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق به‌دوور نازانرێت
سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ی بیرمه‌ندان و ئهكادیمیانی سه‌ربه‌خۆی عیراق به‌دووری نازانێت سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێستای عیراق بگۆڕدرێت.
موسه‌ننا غانمی، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی بیرمه‌ندان و ئهكادیمیانی سه‌ربه‌خۆی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق دا و رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده شتێكی له‌وجۆره له‌ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی دووریش نییه.
غانمی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی عه‌لی زه‌جری، په‌رله‌مانتاری عیراق له‌وانه‌یه راست بێت كه باسی له گۆڕینی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردبوو، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند زانیارییه‌ك به‌ناوی عه‌لی زه‌جری بڵاوكرایه‌وه كه باسی له گۆڕینی حه‌لبوسی ده‌كرد.
غانمی ده‌ڵێت كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا روداوی زۆر روویانداوه، دیارترینیان خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019 و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بووه و له‌وانه‌یه ئه‌م روداوانه درێژه بكێشن و بگاته له‌سه‌ر كارلابردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كۆمار و وه‌زیرانیش.
به‌وته‌ی غانمی "كوتله كوردییه‌كان له‌وانه‌یه قایل بن به گۆڕینی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، چونكه به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك ته‌حه‌دا بۆ مه‌سعود بارزانی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، چونكه بارزانی رێگر بوو له پێدانی پۆسته‌كه به سه‌رۆك كۆماری ئێستا".
ده‌شڵێت "له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه شیعه‌كانیش وا بخوازێت ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له پۆسته‌كه‌ی لابه‌رن، دیارترین بیانووش به ده‌ستیانه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌غدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا".
سه‌باره‌ت به محه‌مه‌د حه‌لبوسی، ئه‌و بیرمه‌نده ده‌ڵێت كه دوور نییه تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌جری، په‌رله‌مانتاری عیراق راست بێت كه باسی له چه‌ند هه‌وڵێك كردبوو بۆ گۆڕینی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆیه گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ئه‌گه‌رێكی دوور نییه.
PM:05:57:16/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت