پۆلیسی گەرمیان لەسەر فرۆشتنی ماسی خراپ، چوار تۆمەتبار دەستگیر دەكات


وێستگە نیوز-

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی هەوڵدان ببۆ فرۆشتنی ماسی خراپبوو بەهاوڵاتیان، هێزەكانیان چوار تۆمەتباریان دەستگیر كردووە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری لەڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەفتەبازاڕ (مەزادخانە)ی كەلار دەستیان گرت بەسەر ١٠٠ كیلۆ ماسی خراپبوو كە بۆخواردن شیاو نەبووە و لەدەرەوەی سنوری كەلار هێنرابوون لەهەفتەبازاڕی كەلار تێكەڵاوی ماسی تەندروستیان كردبوو، دەیانویست بەهاوڵاتیانی بفرۆشنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 368 چوار تۆمەتبار دەستگیركران و سەرجەم ماسیە خراپبووەكان ڕادەستی لیژنەی چاودێری قایمقامیەتی كەلار كران دواتر لەلایەن ئەو لیژنەیەوە لەناوبران.





PM:07:44:14/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت